٤ ئایار ٢٠٢٢ - ١٢:٠٢
عەممار حەکیم: ڕەوشتی سیاسیی عێراق پێویستی بە پیاداچوونەوەی ڕاست بینانەیە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتی: ئا لەم دۆخە ھەستیارەدا ڕەوشتی سیاسیی وڵات پێویستی بە پیاداچوونەوەی خێرا ھەیە ھەتا لەم چەقبەستووییە ڕرگارمان کات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: سەرباری تێپەڕینی حەوت مانگ لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ھەروا شایەتی خاوبوونی ئاشکرای پێکھاتنی کەشی سیاسیی تازە لە وڵات داین.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتیشی: دەبێ ڕاشکاوانە پێشێلکرانی یاسای بنەڕەتی و پێشێلکاری لەمەڕ ئەو خشتەیەی لە یاسادا دیاری کراوە ئیدانە بکرێت و ھەرچەشنە زەبر کەوتن لە بەرژەوەندی و ڕسقی خەڵکی عێراق کە سەرچاوەکەی پەک خرانی پێکھاتنی دەوڵەت بێت، ڕاگیردرێت.

حەکیم بە دەربڕینی ئەمەی کە ناکرێ ھەڵبژاردنی بۆخۆشی ببێتە کێشەیەکی بێ چارەسەری لە عێراق دا وتیشی: سەیرە شایەتی دووپات بوونەوەی ھەر ئەو ھەڵانە بین کە بووەتە ھۆی دروست بوونی مەودا لە نێوان گەل و سیستێمی سیاسی دا و بە بێ ئەوەی پێ بزانین توڕەی لاوانی وڵات بەرامبەر بە سیستێمی سیاسی پەرە پێ بدەین.

342/